مامۆستایەکی دیکەی زمانی کوردی سزا درا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

مامۆستایەکی دیکەی زمانی کوردی، تەمەن 35 ساڵ، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە یانزە ساڵ بەندکردن حوکم درا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، مامۆستایەکی دیکەی زمانی کوردی، بە ناوی سۆما پورمەحەممەدی هەروەها  ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی فەرھەنگی - کۆمەڵایەتی نۆژین، لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی "دروستکردنی کۆمەڵە و گروپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" بە 10ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی کرماشان سزادرا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دانیشتنی پێداچونەوە بەتۆمەتەکانی سۆما پورمەحەممەدی، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا بەڕێوەچوە و دوێنێ شەممە دوای سێ ڕۆژ سزای سەپێندراو بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیێندراوە.

هاوکات دۆسیەیەکی تر بۆ سۆما کراوەتەوە، بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" لەلایەن لقی106ی دادگای تاوانەکانی شاری سنە سزای یەک ساڵ بەندکردنی بۆ دەرکراوە.

پێشتر ھەریەکە لە زارا محەممەدی، سەیوان ئیبراھیمی و ئیدریس مینبەری، کە ئەندامانی ئەنجوومەنی نۆژینن سەرجەمیان سزای 32 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرابوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین