ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا و هەولێر تورکیە

نوچە نێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات. میدیاى تورکى چەند وێنەیەکیان بڵاوکردۆتەوە، کە لە زۆربەی شەقامەکانی بەغدا وهەولێر ئاڵای تورکیا دانراوە.

ئەمرۆ دووشەممە (22/نئسان/2024) ماڵپەری (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی بەغداد وهەولێر دەکات، بەوهۆیەشەوە لەزۆربەی شەقامەکان ئاڵای تورکیا هەڵواسراوە.

لەچەند شەقامێکی بەغدادی پایتەختی عێراق لافیتە هەڵواسراوە بە دروشمی، "شانازی بەسەردانەکەتەوە دەکەین" نوسراوە و لەسەر لافیتەکان ئاڵای عێراق و تورکیا بەیەکەوە بەرزکراوەتەوە.

هەروەها لە شەقامەکانی هەولێریش بەهەمان شێوەی شەقامەکانی بەغداد ئاڵای تورکیا بەرزکراوەتەوە و لەسەر قەڵای هەولێریش ئاڵای تورکیا نمایش کراوە.

وا بڕیارە ئەمرۆ لە هەولێر سەرۆک کۆمارى تورکیا لەگەڵ هەر یەک سەرۆک بارزانى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبێتەوە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین