بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل دەستی لە کارکێشایەوە      عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆی شکست هێنان لە بەرانبەر یەکەم هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، جەنەڕاڵ ئاهارۆن هالیڤا، سەرۆکی هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل دەستی لەکارکێشایەوە.

ڕۆژی دووشەممە (22/نیسان/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "جەنەڕاڵ ئاهاڕون هالیڤا، سەرۆکی هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل دەستی لە کار کێشایەوە، ئەو یەکێك بوو لەو بەرپرسانەی ئیسرائیل کە ساڵی ڕابردوو ئاماژەیان بۆ شکستیان کردبوو لە بەرانبەر هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل".

نامەی دەست لە کار کێشانەوەکەی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا جەنەڕاڵەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، "ئەوانەی کاریان لەگەڵ ئێمەدا دەکرد پێویست بوو لە ژێر فەرمانی ئێمەدا کار بکەن، نەدەبووایە بێ ئاگا بین لە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل".

کاتێک حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، چەکدارانی حەماس توانیبوویان سەرکەوتووانە ئەکنەلۆجییە پێشکەوتووە ئاسایشییەکانی ئیسرائیل بشكێنن، شکست بە بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئیسرائیل بهێنن لە ئاگادار بوون لە ئەگەری هەر هێرشێکدا.

ڕۆژى (7)ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل، نزیکەی (1200) ئیسرائیلی و بیانی کوژران تاوەکو ئێستاش جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین