رەئیسی سەردانی پاکستان دەکات ئێران

نوچەنێت

تەنیا دوای سێ مانگ بەسەر هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر خاکی پاکستان و هەروەها هێرشی پێچەوانەی مووشەکەی ئەو وڵاتە، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی پاکستان دەکات و بڕیارە لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکی کۆببێتەوە.

رۆژی دووشەممە (22/ نیسان/2024) بی بی سی فارسی لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، کە تەنها سێ مانگ دوای لە گرژی لە نێوان ئێران و پاکستان بەهۆی هێرشی مووشەکی هەردوولا، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکۆماری ئێران سەردانی پاکستان دەکات لە گەڵ ئاسف-عەلی زەرداری، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئیبراهیم رەئیسی پێش ئەوەی تاران بەجێبهێڵێت بەرەو ئیسلام ئاباد، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، "ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و پاکستان لە ئاستی پەیوەندییە سیاسییەکاندا نییە" و دەشڵێت، بە دیاری کردنی ئامانجی 10 ملیار دۆلار، بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری بە لەبەرچاوگرتنی توانا بەرچاوەکانی هەردوو وڵات، لە بەرنامەی کاردایە.

راپۆرتی بەشێک لە ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، کە بڕیارە سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان "دیدار و وتووێژێکی تایبەت" ئەنجام بدات.

گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات دوای ئەوە پەرەی ستاند، کە ئێران 17ی مانگی یەکی ئەمساڵ، بە "مووشەک و درۆن" ئەو شوێنەی، کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، بە شوێنی گرووپی جەیش ئەلعەدل لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان ناویان برد، هێرشی ئەنجام دا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین