ئەمەریکا و فەرەنسا هەڵوێستى خۆیان لەسەر سەردانەکەى ئەردۆغان بۆ عێراق راگەیاند تورکیە

نوچە نێت

ڕۆژنامەکانی ئەمەریکا و سەبارەت بە سەردانی سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق نوسیویانە، ماوەیەکی زۆرە عێراق رەخنەی هەیە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆسەر وڵاتەکەی بەڵام لەدوای ئەم سەردانە پێدەچێت عێراق لە ڕوانگەی ئەنقەرەوە نزیک بێت.

ئەمرۆ دووشەممە (22/نیسان/2024) ماڵپەری (میللەت) بڵاویکردەوە، دوای (12) ساڵ رەجەب تەیب یەردۆغان، سەرۆک کۆمارەی تورکیا سەردانی عێراقی کرد، لەگەڵ عەبدوڵڵەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق و محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوویەوە. 

ئەسۆشێتد پرێس ڕۆژنامەی ئەمریکا سەبارەت بەم سەردانە بەدواداچوونی بۆکردووە و نوسیویەتی، زیاتر لەساڵێکە گواستنەوەی نەوت و گاز لەنێوان هەردوو وڵات وەستاوە هەروەها پرسی ڕێکخراوی پەکەکە و ئاو، ئەم سەردانە گرینگییەکی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی دروستبوونی  دووکێشەی گەورە لە مێژوودا.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر دەمێکە عێراق نارازییە لە دەستدرێژییەکانی تورکیا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر باکووری کوردستان، بەڵام لەدوای ئەم سەردانە دەسەڵاتدارانی عێراق لەوانەیە هەمان هەڵوێستیان هەبێت و نزیک بن لە ڕوانگەی ئەنقەرە بەرامبەر بە ڕێکخراوی پەکەکە هاوشێوەی ئەو رێکارانەی بەرامبەر بە چەکدارانی لایەنگرانی ئێران لە باکووری عێراق کە گرتبویابە بەر.

هەروەها ڕۆژنامەی فرانس پرێسی فەرەنسی بڵاویکرتەوە، زۆر دەگمەنە سەرۆکی تورکیا بۆدانوستاندن لەسەر ئاو و نەوت و ئاسایش سەردانی عێراق دەکات، سەردانێکی گرینگە بۆ هەردوو وڵات و لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە بەهۆی شەری غەززە هەروەها عێراق پەیوەندییەکی پتەوی هەیە لە ریزبەندی پێنجەمینە لە هەناردەکردن لەگەڵ تورکیا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین