تورکیا لە رێزبەندی خەرجییە سەربازییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بە پلەی (22)هەمین دێت تورکیە

نوچە نێت

بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی دامەزراوەی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم کە ساڵانە سەبارەت بە خەرجییە سەربازییەکانی وڵاتان دیاریدەکات تورکیا لە ساڵی (2023) لە ریزبەندی (22)هەمین دێت.

دووشەممە (22/نیسان/2024) ماڵپەری ( T24) بڵاویکردەوە، زۆڕێک لە وڵاتە زڵهێزەکانی جیهان ساڵانە داهاتێکی زۆر بۆ بواری سەربازی دابیندەکەن،  دامەزراوەی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، لە ساڵی (2023) لە هەموو جیهان (6.8%) خەرجییەکان بەراورد بە ساڵی (2022) زیادیکردووە. 

بەپێی ئەڕاپۆرتە ئەمەریکا بە پلەی یەکەم دێت لەساڵێکدا بەبڕی (916)ملیار دۆلاری بۆ بواری سەربازی تەرخانکردووە، هەروەها چین بە پلەی دووەم و رووسیا بەپلەی سێیەم دێت، لەدوای ئەمانەش هیندستان و سعودییە دێت. 

هەروەها تورکیا وەک هاوپەیمانی ناتۆ کە بە پلەی دووەم دێت کە خاوەنی گەورەترین سوپایە لەم ریزبەندەدا بە پلەی (22)هەمین دێت، لەساڵی (2023) خەرجییەکانی (37%) زیادیکردووە بە بڕی (15) ملیار و (800) ملیۆن دۆلار وهەروەها تورکیا لە ساڵی (2023) لە(15%) ی بەرهرمی ناوخۆیی بۆ بودجەیی سەربازی دابینکردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین