به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنج مووشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د كراوه له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین هیچ زیانێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ى نیسان، هێرشێكى مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د له پارێزگاى سه‌لاحه‌دین له باكوورى شارى به‌غدا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ماڵپه‌ڕه‌كه كه‌تووه، پێنج مووشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌كه كراوه و زیانێكى زۆرى به چێشتخانه‌ى بنكه‌كه و رێڕه‌وى فڕینى ناو بنكه‌كه گه‌یاندووه، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه.
بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د كه نزیكه‌ى 64 كیلۆمه‌تر له به‌غداى پایته‌خته‌وه دووره، چه‌ندان جار به مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج و دوایین جار له مانگى رابردوو "ئادار" بوو كه حه‌وت مووشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌كه كرا.
له بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د تیمێكى عێراقى و بیانى، كار بۆ چاككردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى عێراق له جۆرى ئێف-16 ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه به كاتیوشا هێرش كراوه‌ته سه‌ر شارى كفرى، هه‌ر چه‌نده سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانى شاره‌كه ده‌ڵێن دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى شاره‌كه كراوه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه ده‌ڵێ سێ مووشه‌ك بووه و ئه‌وانیش هیچ زیانێكى گیانیان نه‌بووه.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment