وەزیری دەرەوەی ئێران: بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا جێگەی نیگەرانییە ئێران

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران "دانانی سنووردارکردنی نایاسایی زیاتر لە دژی ئێران" لەلایەن ئەوروپاوە بە "جێگەی نیگەرانی" ناوبرد.

ڕۆژی سێشەممە (23/ نیسان/ 2024)، ئەلعربیە لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، لە بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەپاندنی سنووردارکردنی زیاتر لە دژی ئێران، بەهۆی بەکارهێنانی "مافی بەرگریکردن لە خۆ" لە دژی هێرشی ئیسرائیل، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە. 

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی لەوە کردەوە، کە یەکێتی ئەوروپا نابێت لە ئامۆژگارییەکانی واشنتۆن بۆ رازی کردنی ئیسرائیل پێڕەوەی بکات.

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە دیداری هەفتەی رابردوویان لە لۆکزامبۆرگ رێککەوتن لەسەر سزاکانی سەر تاران بەهۆی هێرشی مووشەکی و درۆن بۆ سەر ئیسرائیل، فراوان بکەن.

ئەم پێشهاتانە چەند رۆژێک دوای ئەوە روویدا، کە ئێران بە سەدان درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل. ئێران ئەم هێرشانەی لە کاردانەوە بە کوژرانی چەند فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران لە هێرشێکدا کە پێدەچێت کاری ئیسرائیل بێت و بینای تەنیشت کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج، ئەنجامدا.

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە لۆکزامبۆرگ رایگەیاند، کە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سیاسی بۆ فراوانکردنی سزاکانی سەر بەرهەمهێنەرانی مووشەک و درۆنی ئێرانی.

سەرچاوە: ئەلعربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین