راوێژکارى ئاسایشتى نەتەوەیى عێراق: بۆ سەقامگیرى پێویستمان بە هاوکارى نێودەوڵەتییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى عێراق رایگەیاند، تا ئێستا وڵاتەکەى پێویستى بە پاڵپشتى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتییە بۆ چەسپاندنى سەقامگیریى و گەشەى بەردەوام.

پێنجشەممە (25/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى عێراق لە وتارێکدا لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى پرسى ئاسایش لە شارى سانت پترۆسبێرگ لە رووسیا رایگەیاند، پەیامى عێراق بۆ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى پەیامى دڵنیاییە، کە گەلى ئێمە ئاڵنگەرییەکانى توندوتیژى و تیرۆر و ناسنامە لاوەکییەکانى تێپەڕاندووە، هەنگاو بەرەو رێگەى ئاشتى و گەشەى بەردەوام دەنێت.

قاسم ئەعرەجى دەربارەى ئاسایشى عێراق جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، وڵاتەکەمان تا ئێستا پێویستى بە کۆمەڵگەى نێودەوأەتى هەیە بۆ بەدیهێنانى خواستەکانى جۆراوجۆرکردن و فرەیى و بەهیزکردنى ئاسایشى نەتەوەیى، ئەوەش لە پێناو چەسپاندنى سەقامگیرى و گەشەى بەرەودەوامە.

راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى عێراق بەرەو پاڵپشتى ئابوورى جووڵاندنى خێرا و فێرکردن و جومگەکانى دیکەى پەیوەست بە داهاتووى عێراقییەکان هەنگاو دەنێین، ئەو هەنگاوانە لە میانەى گۆڕینى قەیرانەکانە بۆ دەرفەتى سەرکەوتن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین