بەهۆى وەرگەڕانى بارهەڵگرێک (17) کەس بریندار بوون تەندرووستی

نوچەنێت

لەسەر ڕێگەى سەرەکى سلێمانى- دووکان بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵى لەدەستدا و خۆى بە ژمارەیەک تۆئۆمبێلى دا کێشا. بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی دەڵێت، (17) کەس بریندار بوونە.

ئەمڕۆ هەینى (26-4-2024) بارهەڵگرێک لە رێگەی سلێمانی – دووکان کۆنتڕۆڵى لەدەست دەدات و بە هۆیەوە (17) کەس بریندار دەبێت و (15) ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە.

سەبارەت بە هۆکارى رووداوەکە، پۆلیسى هاتووچۆى دوکان دەڵێت، بارهەڵگرەکە ئیستۆپى نەماوە، بەو هۆیەوە کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە.

هاوکات سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی سەبارەت زیانەکانى رووداوەکە راگەیاند، 'باری تەندروستیی بریندارانی رووداوی هاتوچۆکەی دوکان جێگیرە و سوپاس بۆ خودا کەس گیانیلەدەستنەداوە.

بەپێى ئامارى سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی، (17) کەس برینداربوونە، لەبەر دڵنیابوونیش لە تەندروستییان هەندێکیان دەهێنین بۆ سلێمانی.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکرد،   برینی ژمارەیەک لە بریندارەکان سووک بووە و نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە و ئێستا سەرقاڵی چارەسەرکردنی برینی ئەوانی دیکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین