محەمەد حەلبووسى سیناریۆى موقتەدا سەدر دووبارە دەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

محەمەد حەلبووسى سەرۆکى پارتى تەقەدوم و سەرۆکى پێشووى پەرلەمانى عێراق چەند بژاردەیەک بۆ داهاتووى کارى سیاسى تاوتوێک دەکات، یەکێک لە بژاردەکانى دووبارکردنەوەى سیناریۆى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدرە.

ئەمڕۆ هەینى (26/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (شەرقولئەوسەت) بڵاوى کردەوە، سەرچاوەیەکى نزیک لە محەمەد حەلبووسى رایگەیاند، سەرۆکى پێشووى پەرلەمان چوار بژاردەى لەبەردەستە، یەکێک بژاردەکانى کشانەوەیە لە پڕۆسەى سیاسى لە عێراق.

ئەو سەرچاوەیە سەبارەت بە بژاردەکان روونى کردەوە، بریتییە لەوەى کارەکانى یا پارتەکەى لە پەرلەمان هەڵپەسێرێت، یا لە حکومەت دەکشێتەوە، یاخود لە هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت دەکشێتەوە، بژاردەى چوارەمیش ئەوەیە هاوشێوەى موقتەدا سەدر دەستبەردارى پڕۆسەى سیاسى دەبێت.

ئەو سەرچاوەى نزیک لە حەلبووسى ئاماژە بەوە دەکات، هێزە شیعەکان مامەڵەیان لەگەڵ پارتە سوننەکان بەچەندین شێوەیە، رۆڵیان لە درووستکردنى ئاڵۆزى و دابەشکردن و بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندى خۆیان هەیە.

دەربارەى کاریگەریى بژاردەکانیش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، هەریەک لەو بژاردانە باجى خۆى هەیە، پێویستە حیسابى بۆ بکرێت.

لە مانگى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو دادگاى فيدڕاڵى مافى ئەندامێتى لە محەمەد حەلبووسى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق سەندەوە، تا ئێستا لايەنە هيچ كەسێك بۆ ئەو پۆستە هەڵنەبژێردرايتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین