حكومەتى هەرێم: یەهۆى هێرشەکەى سەر کۆرمۆر چوار کارمەندى یەمەنى شەهید بوونە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەى هێرشەکەى سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر ڕایدەگەیێنێت، "تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووە."

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (26/نیسان/2024) حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لەماوەی ڕابردوو هەوڵی باش دراوە بۆ باشتر کردنی کەرتی وزە و ژێرخانی ئابووری لە عێراق و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان، و لە کاتێکدا کە هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خێرا دەکرێن، دەستی خراپەکاری و تێکدەرانە جارێکی دیکە لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا کێڵگەی غازی کۆرمۆریان کردە ئامانج کە بەداخەوە تا ئێستا چوار کارمەندی یەمەنی شەهیدبوون، جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر کێڵگەکە کەوتووەو کە ئەم زیانەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو."

هەروەها لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەم هێرشە دووبارانە پێویستە ڕابگیرێن و داوای هەماهەنگی و هاوکاری بەپەلە دەکەین لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوەو ڕادەستی یاسا بکرێن و ڕێگری یەکجاری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین