دانەگاز كارەكانى لە كێڵگەى كۆرمۆر راگرت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

کۆمپانیای دانەگاز راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، لە راگەيێندراوەكە هاتووە، لە پێناو سەلامەتی و تەندروستیی کارمەندان و کرێکارانیشى لە کاری هەرە لە پێشینەی کۆمپانیاکەیە، بەو هۆیەوە بەشێوازی کاتی بەرهەمهێنانیان راگرتووە و گۆڕانکارییان لە شێوازی بەڕیوەبردنی کارەکانیان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (29/ نيسان/ 2024) كۆماپياى دانەگاز رايگەيان، "کاژێر 6 و 45 خولەکی دوای نیوەڕۆی رۆژی 26 ی ئەم مانگە کۆگەیەکی گازی کۆندێنسەیت لە رێگەی هێرشێکی تیرۆریستی درۆنییەوە کرایە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو هێرشە تیراژیدییەدا چوار لە کارمەندانى گیانیان لەدەستدا و هەشتی دیکەش بە سووکی بریندار بوون، لە کاتێکدا سەرقاڵی کاری چاککردنەوەی کۆگەکە بوون."

لە بەشێكى ديكەى راگەيێندراوەكەى دانەگاز هاتووە، هەموو کەس لە دانەگاز و کۆمپانیا هاوبەشەکانی هاوخەمی قووڵی خۆیان بۆ بنەماڵەی قوربانیان و ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەتووە، دەردەبڕن و هەموو شتێکیش بۆ پاڵپشتی و یارمەتیی زیانلێکەوتووان دەکەن.

ئەو كۆپانيايە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "سەلامەتی و تەندروستیی کارمەندان و بەڵێندەران گرینگترین شتە لەلای کۆمپانیای دانەگاز. هەرچەندە زیانی کەم بە دامەزراوەکان و کەرەستەکان کەوتووە، بەڵام بەرهەمهێنانمان بە شێوازی کاتی وەستاندووە و رێوشوێنەکانی کارکردنمان گۆڕیوە."

دەبارەى كارى داهاتووش دانەگاز دەڵێت، "لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە بەرزترین ئاستدا لە دانوستاندنداین بۆ یارمەتیدانیان لە جێبەجێکردنی بەرپرسارییەتییەکەیان بۆ ئەوەی بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە بە سزای خۆیان بگەیەنن."

دەربارەى هەرێمى كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، "بەتەواوەتی پابەندین بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراق، هەروەها خاوەن پشکەکانمان. چاومان لەوەیە هەرکاتێک ئەنجامدانی کارەکانمان سەلامەت بوو، دەست بە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بکەینەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین