ئەمەریکا دەیەوێت هاوکارییەکانى بۆ وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕێگەى هەژمارى من بنێرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا، بە حکومەتى هەرێمى کوردستانى ڕاگەیاندووە، ئەگەر دابەشکردنی مووچە لەڕێگەی بانکەکانى سەر بە حکومەتى عێراق بێت، هاوکارى مانگانەى وەزارەتى پێشمەرگە نانێرن.

ئەمڕۆ دووشەممە (29/نیسان/2024) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردەوە، تیمی پڕۆژەی "هەژماری من" لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا پێى ڕاگەیاندوون، ناتوانن لەڕێگەى بانکى رەشید و رافیدەین کە سەر بە حکومەتى عێراقن، پارەى هاوکاریی پێشمەرگە حەواڵە بکەن.

هاوکات ئەو تیمى پڕۆژەی "هەژماری من" ئاماژە بەوە دەکات، هەر مووچەخۆرێکیش لەڕێگەی ئەو بانکانەوە هەژماری بانکی بکاتەوە، دواتر ناتوانێت لە دەرەوەی وڵات دۆلار لە هەژمارەکەی رابکێشێت و ناشتوانێت دۆلار حەواڵە بکات.

جێگەى ئاماژەپێدانە مانگانە ئەمەریکا لە چوارچێوەى ڕێکخستنەوە و یەکخستنى هێزەکانى پێشمەرگە مانگانە (15) ملیۆن دۆلار بۆ دابەشکردنى مووچەى لیوا هاوبەکاشەکان بۆ وەزارەتى پێشمەرگە دەنێرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین