ڕێژەى توندوتیژى دژى ژنان لە ئوسترالیا لەبەرزبوونەوەدایە هەواڵ

نوچەنێت

وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ شەپۆلی بەکارهێنانی تووندوتیژی دژی ژنان، لە ئوسترالیا خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران داوا دەکەن یاسا جێبەجێ بکرێت بۆ ڕاگرتنی تووندوتیژی دژی ژنان.

ڕۆژی یەکشەممە (28/نیسان/2024s) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، "دژی شەپۆلێکی بەکارهێنانی تووندوتیژی دژی ئافرەتان، هاووڵاتیانی ئوسترالیا خۆپیشاندانێکی فراوانیان ئەنجام دا و داوا دەکەن بە یاسا بەکارهێنانی تووندوتیژی دژی ژنان ڕابگیرێت و چیتر ئافرەتان نەبنە قوربانی".

سەبارەت بەم پرسە سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا نەیشاردەوە کە ئەم شەپۆلە بوونی هەیە لەم وڵاتەدا و گوتی، "کێشەکە قەیرانێکی نیشتمانییە، ئێمە دەبێت دڵنیا بین لە ڕێگریکردن لەم کردارە و ڕەفتاری پیاوان بگۆڕێن. پێویستە کلتوور، هەڵوێست، سیستەمی یاسایی و ئاستی حکومەت باشتر بکەین لە بەرانبەر بەکارهێنانی تووندوتیژی دژی ئافرەتان".

یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە جەختی لەوە کردەوە، "دەمانەوێت قوربانیان ڕزگار بکەین، چیتر ڕیگە نەدەین ژنان ببنە قوربانی و دەمانەوێت حکومەت بە زوویی چارەسەری ئەم کێشەیە بکات لە وڵاتماندا و هەنگاوی بەپەلە بگرێتە بەر بۆ جێبەجێکردنی ڕاگرتنی نایەکسانییەکان دژی ژنان".

بە گوێرە ئامارە بڵاوکراوەکان لە ئوسترالیا هەر چوار ڕۆژ جارێک ژنێک دەکوژرێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا (27) ژن کوژراون. دواترینیان لە سەرەتای ئەم مانگە بوو کاتێک پیاوێک بە چەقۆ شەش کەسی کوشت لە مۆڵێکی شاری سیدنی و پێنج لە قوربانییەکان ژن بوون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین