وەزیرانی دەرەوەی چەندین وڵات تاوتوێی ڕاگرتنى جەنگی ئیسرائیل و حەماس دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ستێفان سێژورن، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتێک هەوڵی دیپلۆماسیمان چڕتر دەکەینەوە بۆ وتووێژکردن دەربارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست و نەهێشتنی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس.

ڕۆژی دووشەممە (29/نیسان/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا، فەڕەنسا، قەتەر، میسر، ئوردن، سعوودیە و دەسەڵاتدارانی فەڵەستین کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین و دۆزینەوەی میکانیزمی ڕاگرتنی ئاگربەست".

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، "چاوەڕوان دەکرێت بلینکن، وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی کۆببنەوە و چۆنیەتی هاوکاری وڵاتان بۆ دۆخەکە، بنیاتنانەوەی کەرتی غەزە تاوتوێ بکەن، هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعوودیە باس لە هەوڵەکان دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی ڕێککەوتنی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل".

ستێفان سێژورن، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گوتی، "ئێمە گفتۆگۆ دەکەین لەسەر بارمتەکان، بارودۆخی مرۆیی، دانووستان و ئاگربەست. دۆخی غەزە کارەساتە و پێویستی بە ئاگربەست هەیە".

چەندین جارە وڵاتان هەوڵ دەدەن دۆخی فەڵەستین ئاسایی بکەنەوە و باس لە بە دەوڵەت بوونی فەڵەستین دەکەن، ئەگەرچی چەندین جار لە لایەن ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەم پرسە ڕەتکراوەتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین