ئێران: لە یەک کاتدا (29) پزیشک ژەهراویی بوون ئێران

نوچەنێت

بەهۆی خواردنەوە کەحولی ساختەوە نزیکەی 29 پزیشک لە شیراز ژەهراویی بوون پزیشکێکی ژن-یش گیانی لەدەستدا و پزیشکێکی دیکەش لە کۆمادایە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران رۆژی یەکشەممە (28/ نیسان/ 2024)، لە ئاهەنگێک لە یەکێک لە باخچەکانی دەورووبەری شیراز، بەهۆی خواردنەوەی کەحولی ساختەوە 29 پزیشک ژەهراوی بوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

بەگوێرەی هەواڵەکان، پزیشکێکی ژن گیانی لەدەستداوە و پزیشکێکی دیکەش لە کۆمادایە هەروەها چەند پزیشکێک گورچیلەیان لەکارکەوتووە. 

 سەرچاوەی ئاگادار راستی ئەم هەواڵەیان بۆ ئاژانسی فارس نیوز پشتڕاستکردۆتەوە و رایانگەیاندووە، فرۆشیاری ئەم خواردنەوە کحولییە دەستسازە دەستگیرکراوە.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین