ئێران (11) ملیار دۆلار پارەی بلۆککرای لە عێراق هەیە ئێران

نوچەنێت

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی عێراق دەڵێت "ئێران (11) ملیار دۆلار پارەی لە عێراق بلۆک کراوە". هەروەها لە بەرامبەر کڕینى گاز و کارەبا پارەیەکى زۆر قەزارى ئەو وڵاتەیە.

رۆژی دووشەممە (29/نیسان/2024) رادیۆفەردا لەهەواڵێکدا بڵاویکردەوە، تاریق ئەلهاشم ئەلفیهان، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی عێراق، لە کۆنفرانسێکدا کە ئامانج لێی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران بوو، رایگەیاند: ئاڵوگۆڕ بە دراوی نیشتمانی دوو وڵات دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانین لە سزاکان بە دوور بین. دەشڵێت "کێشەی سەرەکیمان گۆڕینی دراوە و لە رێگەی هەناردە لەبەرانبەر هاوەردە قەرزەکانی دەداتەوە".

پێشتریش بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندبوو، کە عێراق (9) تا (11) ملیار دۆلار بۆ کڕینی گاز و کارەبا لە کۆماری ئیسلامی، قەرزدارە.

وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاندووە، بەپێی رێککەوتنەکە پارەی گاز و کارەبای هاوردەکراو لە ئێرانەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بانکی بازرگانی عێراق، بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە پرۆسەی پارەدان تەواو نەبووە.

ئەمریکا هاوینی ساڵی رابردوو، مۆڵەتی بە ئێراندا سەرچاوە داراییە بلۆککراوەکانی لە عێراق ئەو کاڵایانەی سزایان لەسەر نییە لە وڵاتانی سێیەم بکڕێت.

بەگوێرەی سزاکانی ئەمریکا، عێراق تەنیا بۆی هەیە پارەی کارەبا و گازی هاوردەکراو لە ئێرانەوە بە دیناری عێراقی بخاتە سەر حسابی ئێران لە بانکی بازرگانی عێراق و کۆماری ئیسلامیش تەنیا بۆی هەیە ئەو سەرچاوانە بۆ هاوردەکردنی کەلوپەلی مرۆیی لە خودی عێراقەوە بەکاربهێنێت.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین