دوایین زانیاری لەبارەى کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى نیسان کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وتەبێژى وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار چاوەڕێى ناردنى پارە لە بەغداوە دەکەن و دەشڵێت، هیچ کێشەیەک لەبەردم ناردنی مووچەی مانگی نیسان نییە

ئەمڕۆ سێشەممە (30/نیسان/2024) هونەر جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، چاوەڕێین بەغدا لەم نزیکانە پارە بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بکات، وە تاوەکوو ئیستا هیچ گرفتێک لەبەردەم ناردنی مووچەی مانگی چوار نییە.

سەبارەت بە ناردنى لیستى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، هونەر جەمال ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو لیستی مووچەی مانگی چوار و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوەی ڕەوانەی بەغدا کرد، بۆیە ئێستا چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکەین بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان پارەداری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بکات.

لەبارەى کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى چوارى فەرمابنگوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ کێشەیەک بۆ پارەدارکردنی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نییە بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق سەرەتا هەوڵی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دەدات نەک هەرێمی کوردستان، بۆیە ئومێد دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوو ڕیکارەکانی پارەدارکردنی دارایی هەرێمی کوردستان بگیرێتەبەر و بتوانین مووچە دابەش بکەین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین