تورکیا چەکدارێکی سەر بە داعش دەستگیر دەکات تورکیە

نوچەنێت

دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا چەکدارێکی داعشیان دەستگیر کرد، کە بە نیاز بوو کاری تیرۆریستی لە ئیستەنبۆڵ ئەنجام بدات و بەمەش هەوڵێکی تیرۆریستی شکستی پێهێندرا.

ڕۆژی سێشەممە (30/نیسان/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، عەلی یەرلی کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، "هێزەکانمان توانیویانە چەکدارێکی داعش دەستگیر بکات کە ئامانجی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی بوو لە ئیستەنبۆڵ و بەردەوام دەبین لە شکستهێنان بە کردەوەی تیرۆریستان".

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو (22)ی نیسانی (2024) دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا (1422) ئۆپراسیۆنی لە دژی داعش ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا (2,991) گومانلێکراو دەستنیشانکراون، (718) کەس دەستگیرکراون، (566) کەسیش لە دادگا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.

هەروەها هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، "دوای ئەوەی دەزگا ئەمنییەکان زانیارییان لە بارەی تیرۆریستێك کۆکردووەتەوە کە مەبەستی بووە بۆمب بتەقێنێتەوە و کاری تێکدەرانە ئەنجام بدات، دەستگیریان کردووە و کۆتایییان بە هەوڵە تیرۆریستییەکەی هێناوە".

ماوەیەکە جموجۆڵی داعش لە تورکیا دەبیندرێت، کۆتایی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دوو چەکداری دەمامکدار هێرشیان کردە سەر کڵێسایەک لە ئیستەنبۆڵ بەهۆیەوە کەسێک کوژرا، دواتر داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین