ڕووسیا چەندین مووشەکى دوورهاوێژى ئەمەریکا دەخاتە خوارەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا شەش مووشەکی ئەمەریکی خستە خوارەوە کە لە لایەن ئۆکرایناوە بۆ سەر ئەو وڵاتە هەڵدرابوو.

ڕۆژی سێشەممە (30/نیسان/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، "کاربەدەستانی ڕووسیا باسیان لە تێکشکان و کەوتنە خوارەوەی شەش مووشەکی ئەمەریکی کردووە کە ئۆکراینا ئاراستەی ئەو وڵاتەی کردووە، دووپاتی بە ئامانج نەگەیاندنی هێرشەکانی دوژمنانیان کردەوە".

هەفتەی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا جەختیان لە هاوکارییەکانی واشنتۆن بۆ ئۆکراینا کردەوە و گوتیان، "لە نێو پاکێجی هاوکارییەکاندا مووشەکی ئەمریکی هەبووە".

لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "چەندین مووشەکی ئەمەریکی کە بۆ کێڤ دابین کرابوو لە لایەن ڕووسیاوە تێکشکێندراون".

دوو ساڵ تێپەڕیوە بەسەر جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، هەردوو وڵات بەردەوامن لە هێرشەکانیان لە دژی یەک و لەم ماوەیەی دواییدا ژێرخانە گرنگەکان کراونەتە ئامانجی هێرشە جیاوازەکانیان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین