لوفت-هانزا ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ تاران درێژ دەکاتەوە ئێران

نوچەنێت

کۆمپانیای لوفت-هانزا ماوەی راگرتنی گەشتەکانی بۆ تاران تا 9ی ئایار درێژکردەوە و ئەمەش بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە و بەتایبەت توندبوونی گرژی و هێرش و هێرشی پێچەوانەی نێوان ئیسرائیل و ئێران.

ڕۆژی سێشەممە (30/نیسان/2024) رادیۆفەردا لەهەواڵێکدا بڵاویکردەوە، کۆمپانیای لوفت-هانزا رایگەیاند، ماوەی راگرتنی گەشتەکانی بۆ تاران تا 9ی ئایار بەردەوام دەبێت.

ئەم کۆمپانیایە ئەڵمانییە لەگەڵ هێڵی ئاسمانی نەمسا ئایرلاین، رۆژی پێنجشەممە (11)ی نیسان گەشتەکانیان بۆ تاران راگرت.

ئەم دوو کۆمپانیایە سەرەتا گەشتەکانیان تا (18)ی نیسان راگرت و دواتر لە بەیاننامەیەکی نوێدا راگرتنی گەشتەکەیان تا 29ی نیسان درێژکردەوە.

لە بڕیارە نوێیەکەی ئەم هێڵی ئاسمانییەدا، ئەم راگرتنە جارێکی دیکە تا (9)ی ئایار درێژکراوەتەوە.

ئەم بڕیارە لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست درا، دوای ئەوەی ئێران رایگەیاند، کە هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل.

لوفت-هانزا پێشتر، دوای زیادتر بوونی گرژییەکانی ناوچەکە و لە نێوان ئێتان و ئیسرائیل گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تاران، بەیروت و تەلئەبیب راگرت.

سەرچاوە: رادیۆفەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین