ئەمەریکا فشاری زیاتر دەخاتەسەر ئیسرائیل عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوە، بلینکن ڕایگەیاندووە، پێویستە ڕێگە بدرێت هاوکاری زیاتر بگەیێندرێتە غەزە و ڕێککەوتن بکرێت بۆ وەستاندنی جەنگ.

ڕۆژی چوارشەممە (یەکی ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، "ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوە و باسیان لە گەیشتن بە ڕێککەوتن کردووە لەلایەن ئیسرائیل و حەماس بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ".

ماتیو میللەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکەیان نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاندووە، خێراکردن بۆ گەیشتن بە کۆتایی هێنانی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، ڕێگەدانی زیاتر بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ غەزە و دۆخی مرۆیی گرنگترین پرسەکانی کۆبوونەوەکە بوون".

پێشتریش جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری بە ئیسرائیل دا سەبارەت بە گۆڕێنی سیاسەتی ئەمەریکا بەرانبەر بە ئیسرائیل لە ئەگەری بەردەوامی جەنگ و هەنگاونەنان بۆ گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی. هەروەها سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر ئەوە کردبوو، "کارەساتی مرۆیی لە غەزە بوونی هەیە و پێویستە ڕێگری لێبکرێت".

 لە سەرەتای دروستبوونی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس حەوتەمین جارە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، وڵاتان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ هاوکاریکردنی فەڵەستین و ڕاگەیاندنی ئاگربەست. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین