دیڤید کامیرۆن: ناساندنی سوپای پاسداران وەک رێکخراوەیەکی تیرۆریستی لەبەرژەوەندیمان نییە
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (1/ئایار/2024) رادیۆفەردا لەهەواڵێکدا بڵاویکردەوە، دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، (دوێنێ) لە کۆبوونەوەی لێژنەیەکی پەرلەمانی بەریتانیا جەختی لەوە کردۆتەوە، کە وڵاتەکەی هەنگاوی پێویستی بۆ فشارخستنە سەر ئێران ناوە و بە "تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران" دەتوانێت ببێتە هۆی پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە وەڵامی پرسیاری ئەو نوێنەراندا رایگەیاندووە، هەموو ئەو کارانەی کە دەبێت بیکەین ئەوەیە، کە فشار بخەینە سەر ئێران و دڵنیابین لەوەی لە کوێی ئەوان بە شێوەیەکی نایاسایی مامەڵە دەکەن، دەتوانین رێوشوێنیان بەرامبەر بگرینەبەر.
کامیرۆن دەشڵێت، ئێمە بە تەواوی گەمارۆمان خستۆتەسەر سوپای پاسداران. کاتێک لە پۆلیس، دەزگای هەواڵگری و کەسانی دیکە دەپرسم، ئایا بە تیرۆریست ناساندنی ئەو هێزە بە پێویست دەزانن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کارە قبووڵنەکراوەکانی؟ "وەڵامەکەیان نەرێنییە. ئەویش ئەوەیە، کە کارێکی لەو شێوەیە کۆتایی بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان دەهێنێت.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، کاتێک بابەتی هەوڵدان بۆ رێگریکردن لە فراوانکردنی گرژییەکان باس دەکرێت، کاتێک باس لە سەر ناردنی پەیامی راستەوخۆیە بۆ ئێرانییەکان، من پێم باشە خۆم قسەیان لەگەڵ بکەم، نەک لەرێگەی وڵاتی دیکەوە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەوە کردەوە، کە پێموایە ئەمە لە بەرژەوەندی بەریتانیا نییە، ئەم رێکارە نەک ئێمە بەهێزتر ناکات، بەڵکو لە زۆر رووەوە لاوازی دەکات.
سەرچاوە: رادیۆفەردا

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment