وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەست بەسەر (31) جۆر خواردنەوەى وزەبەخش دادەگرێت تەندرووستی

نوچە نێت

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، دەستمان یەسەر (31) جۆر خواردنەوەى وزەبەخش داگرتووە کە هیچ رێگاپێدانیان نییە و تۆمار نەکراو لە وەزارەت

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووى ئایار/2024) وەزارەتى تەندروستى بڵاوى کردووە، (31) جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش كە هیچ ڕێگاپێدانێکیان نییە و تۆمار نەكراون لە وەزارەتی تەندروستی دەستیان بەسەردادەگیرێت و لەناودەبردرێت.

لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان 31))جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە بەبێ بوونی نوسراوی ڕێگە پێدانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕن و ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێ كۆدەكرێنەوە و لەناودەبردرێن.

وەزارەتى تەندروستى بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، کە دروست کردن یاخوود هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان ( مشروبات الطاقە )، پێویستە کارگەکان وکۆمپانیاکان لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستی ڕێگە پێدان وەرگرن، بەڵام لە دوای بە دواداچوونی تیمە چاودێریەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرچوو زیاتر لە (31) جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش هەیە و هیچ ڕێگاپێدانێکیان نییە، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە کار هێنان ئەژماردەکرێ، بۆیە وەزارەتی تەندروستی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە دەبێ لە بازاڕەکان دەست بەسەر هەر هەمووی دابگرن و لێکۆڵینەوە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین