نەتەوە یەکگرتووەکان: بوونیاتنانەوەی فەڵەستین ساڵانێکی زۆری پێویستە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دا هاتووە، لە ئەنجامی بۆردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین بە ملیارەها دۆلار زیان بە فەڵەستین گەیشتووە و بوونیاتنانەوەی خانووەکان ساڵانێکی زۆری پێویست دەبێت.

ڕۆژی پێنجشەممە (دووی ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، "ئیسرائیل وێرانکاری زۆری لە فەڵەستین ئەنجام داوە، زیانەکانی بۆردوومانکردنەکان ملیارەها دۆڵارە و تاوەکو سەدەی داهاتوو وێرانکارییەکانی جەنگ ئاسەواری دەمێنێت".

بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، "جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین کاریگەری ئابووری و کۆمەڵایەتی زۆری هەیە تا ئەو ڕادەیەی لە ماوەیەکی درێژی داهاتووشدا هەستی پێدەکرێت و وێرانکاری زۆر بەهۆیەوە ڕوویداوە، بۆ بوونیاتنانەوەی مال، قوتابخانە، باڵەخانە و هەموو ئەو شوێنانەی بۆردوومان کراون نزیکەی (80) ساڵ پێویستە".

هەروەها داتاکانی فەڵەستین ئەوە دەردەخەن، "لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دەیان هەزار فەلەستینی کوژراون".

لە سەرەتای جەنگەکەوە وێرانکاری زۆر بە تایبەت لە کەرتی غەزە ڕوویداوە، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی هەژاری لە فەڵەستین بۆ ئاستێکی زۆر بەرز ببێتەوە و ڕێژەی قوربانییەکان بە بەردەوام لە زیاد بووندایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین