ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە چەکی کیمیایی لە ئۆکراینا بەکارهێنابێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڕووسیا هەموو ئەو تۆمەت و دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ئۆکراینا و ڕایگەیاند، هێزەکانمان بە هیچ شێوەیەک چەکی کیمیایییان بەکارنەهێناوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (دووی ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، دیمتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین ڕایگەیاند، "ئێمە پابەندین بە بنەماکانی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بەهیچ شێوەیەک هێزەکانمان ماددە قەدەغەکراوەکانیان بەکار نەهێناوە".

گوتەبێژی کرملین ڕاشیگەیاند، "بە بەردەوامی تۆمەتەکانی ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەمان ڕەتدەکەینەوە و دەنگۆیەکان هیچ بنەمایەکیان نییە، بە گوێرەی پەیماننامەکانی نەهێشتنی چەکی کیمیایی ڕەفتارمان کردووە".

ئەم وەڵامدانەوەی ڕووسیا دوای ئەوە دێت دوێنی چوارشەممە (1/5/2024) وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێزەکانی ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ئۆکراینا و پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین