وەزارەتی بازرگانی تورکیا: هەموو جۆرە هەناردەکردن و هاوردەکردنمان لەگەڵ ئیسرائیل هەڵپەسارد تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی بازرگانی تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "تاوەکو ئیسرائیل بەبێ پچڕان ر‌ێگە بەهاوکارییە مرۆییەکان نەدات بۆ غەززە هەموو جۆرە هەناردەکردن و هاوردەکرنمان لەگەڵیان دەوەستێنین."

ئەمرۆ هەینی (سێى ئادار/2024) ماڵپەری (بی بی سی) بڵاویکردەوە، لە نۆی نیسانەوە تاوەکو ئەمرۆ تورکیا (54) بەرهەمی هەناردەکردنی لەگەڵ ئیسرائیل سنووردار کردبوو، دوێنێ وەزارەتی بازرگانی تورکیا رایگەیاند، "سەرجەم بەرهەمەکانی هەناردەکردن و هاوردەکردن لەگەڵ ئیسرائیل دەوەستێنین." 

لەبەیاننامەکەی وەزارەتی بازرگانی تورکیا ئاماژە بەوە کراوە، "بەهۆی ئەوەی بارودۆخی فەلەستین زۆر خراپتر بووە پێداچوونەوەمان بە قۆناغی دووەم کردووە بەوەستانی بەرهەمەکان تاوەکو ئەوکاتەی حکوومەتی ئیسرائیل بەبێ پچران ڕێگە بە هاوکارییە مرۆییەکانی غەززە دەدات." 

عومەر پۆلات وەزیری بازرگانی تورکیا سەبارەت بە هەڵپەساردنی بەرهەمەکانیان بۆ ئیسرائیل ئاماژەى بەوەکرد، هیچ هەنگاوێکی جددی نابین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و پێشهاتەکانی شاری رەفح هۆکارێکە بۆ ڕاگرتنی ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل. 

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا سەبارەت بە وەستاندنی بازرگانی تورکیا بۆ سەر وڵاتەکەی رایگەیاند، ئیسرائیل هەمووکات بە ئابوورییەکی بەهێز دەرکەوتووە، ئەوان شکست دێنن ئێمە سەردەکەوین، ئەردۆغان پێشێل کاری ڕێککەوتنەکانی کردووە بە ڕاگرتنی بەندەرەکان، سەرۆکی تورکیا دکتاتۆرە بەرژەوەندی گەل و بازرگانیییە نێودەوڵەتەکانی پشتگوێ خستووە.

هەفتەی ڕابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەفەرمی ڕایگەیاند، هەموو جۆرە پەیوەندییەکی بازرگانی و سیاسی لەگەڵ ئیسرائیل دەپچرێنین، هاوکات ئەمرۆش دووپاتی کردۆتەوە لە پەیامێکدا تورکیا چیتڕ نەیدەتوانی ئارامبگرێت بەرامبەر کۆمەڵکوژی ئیسرائیل دژی فەلەستین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین