ئیسرائیل پێشبینى رێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

بەرپرسانی دامودەزگاکانی هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل کە ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل بەشدارییان کردبوو گوتیان بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لەو کۆبوونەوە خرانەڕوو و بە پێی لێکدانەوەکانی ئەو دانیشتنە، بەرئەنجامی گفتوگۆکانی ڤیێنا ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی کەناڵی تەلەڤزیونی "ئێران ئێنتەرنەشنال" بڵاوی کردووەتەوە، دوو بەرپرسی باڵای دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل کە لەو کۆبوونەوەدا بەشدار بوون گوتیان بەرپرسانی باڵای هەواڵگریی سەربازیی و هەروەها دەزگای هەواڵگری (موساد) لە کۆبوونەوەی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووه‌ هەڵسەنگاندنەکانیان نیشاندەری ئەوەیە ئەنجامی گفتوگۆکانی ڤیێنا گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015  دەبێت.

لەو کۆبوونەوەدا موساد و دەزگای هەواڵگریی سەربازیی، هەڵسەنگاندنی هاوشێوەیان دەربارەی گفتوگۆکانی ڤیێنا و لێکەوتەکانی هەبوو.

بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (موساد) گوتی، "ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەلامانەوە سەیر نابێت".

بەرپرسانی ئیسرائیل گوتیان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەمەی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل هیچ بڕیارێکی سیاسیی نوێ دەرنەکردووە و ئیسرائیل درێژە بە گفتوگۆکانی خۆی لەگەڵ ئیدارەی بایدن سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەدات.

ئەکسیوس بە پشتبستن بە هەواڵی چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند لە دوو هەفتەی داهاتوودا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی، سەرۆکی بنکەی سوپا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازیی و هەروەها سەرۆکی موساد سەردانی واشنتۆن دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوتایانی خۆیان لە ئەمریکا دەربارەی ئێران گفتوگۆ بکەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین