ڕێکخراوى پەیامنێرانى بێسنوور: تورکیا بەردەوامە لە بەرتەسکردنەوەى ئازادى ڕۆژنامەنووسان شیکاری

نوچە نێت

وەگێرانى: دنیا ئەحمەد

ڕێکخراوى پەیامنێرانى بێسنوورى نێودەوڵەتى، ڕاپۆرتى ساڵانەى (2024)ـى لەبارەى ئازادى ڕۆژنامەگەریى و پێشکارییەکانى بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە، کارى ئازادى ڕۆژنامەنووسى  لە تورکیا لە پلەى (158)مین وڵات دێت، لە کۆى (180) وڵات.

ماڵپەڕى (بى بى سى)ـى تورکى، ناوەڕۆکى ڕاپۆرتى ساڵانەى ڕێکخراوى پەیامنێرانى بێسنوورى بڵاوکردەوە، بەپێى ڕاپۆرتەکەى ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە تورکیا لە پەلى (158)منی وڵات دێت، لەکاتێکدا یاڵى ڕابردوو ئەو وڵاتتە لە پلەى (165) مین بوو، بەڵام ڕاپۆرتەکە ئەو ڕێزبەندییەى تورکیا ئەوە دەردەخات، کە هێشتا ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران لە دۆخێکى ترسناک دان، ئەگەرچى ئەمساڵ حەوت پلە هاتۆتە پێش لە ڕێزبەندى ئەو وڵاتانەى بەهۆى دۆخى سیاسى ڕۆژنامەنووسان ناتوانن ئازادانە کار بکەن.

بەپێى ڕاپۆرتى ڕێکخراوى پەیامنێرانى بێسنوور، وڵاتانى نەرویج، دانیمارک، سوید لە پلەى یەکەم و دووەم و سێیەم دێن لە ڕێزبەندى باشترین ئەو وڵاتانەى ڕێگە بە کارى ڕۆژنامەگەریی دەدەن تاوەکو ئازادانە کارى خۆیان بدەن، بەڵام لەم ساڵدا هەر یەکە لە وڵاتانى ڕووسیا، ئازەربایجان، هندستان دۆخى ئازادى ڕۆژنامەنووسى لەم وڵاتانە خراپە بووە بەهۆى هەڵگیرسانى جەنگ و ململانێیە سیاسییەکان، بۆیە کەوتوونەتە دواى تورکیا، ئەمەیش وایکردووە ئەنقەرە لە پێشەوەى ئەو وڵاتانەوە بێت.

 ڕێکخراوى پەیامنێرانى بێسنوور ساڵانە لەسەر چەند بنەمایەک پێوەرەکان ئازادى کارى ڕۆژنامەنووسى لە وڵاتان دیاریى دەکات، وەک پێوەرى: سیاسى، ئابوورى، ئاسایش و سەقامگیرێ، کۆمەڵایەتى، یاسایی و فەرهەنگى.

سەبارەت بە کارى ڕۆژنامەنووسى و دۆخى ئازادى ڕۆژنامەگەرى لە تورکیا، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا بەردەوامە لە بەرتەسکردنەوەى ئازادى، لاوازکردنى کارى میدیایی و ڕۆژنامەگەرى، دەستگیرکردنى ڕۆژنامەنووسان، کۆنتڕۆڵکردنى کارى دادوەرى لەڕێگەى سانسۆرى بەرنامە بۆ داڕێژراوى ئەلیکترۆنى بۆ سەر تەواوى ئاژانس و دەزگا ڕۆژنامەوانییەکانى ئەو وڵاتە.

ماڵپەڕى بى بى سى ئاشکراى دەکات ئازادى نووسین و ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا بەراورد بە ساڵانى ڕابردوو بەشێوەیەکى بەرچاو پاشەکشەى کردووە، چونکە بەپێى ئامارەکان ئەو کاتەى ئاکپارتى لە ساڵى (2002) دەسەڵاتى گرتە دەست، تورکیا لە ئازادى ڕۆژنامەنووسى لە پلەى (99)مین دەهات، بەڵام لە سەروبەندى کودەتاکەى (2016)، تورکیا بۆ پلەى (151)مین دابەزى، ساڵ لە دواى ساڵ ئازادى ڕۆژنامەنووسان زیاتر کەمەبووەوە بەمشێوەیە: لە (2017) بۆپلەى (155) دابەزى، ساڵى (2018) و (2019) بۆ پلەى (157) دابەزى، بەڵام لە  ساڵى (2020) بۆ پلەى (154) و ساڵى (2021) بۆ پلەى (153) دابەزى، ئەمە لە کاتێکدا لە ساڵى (2022) جارێکى تر بۆ پلەى (149) دابەزى و ساڵى ڕابردووش لە پلەى (165)مین وڵات هات.

جێگەى ئاماژەپێدانە بەبۆنەى سێى ئایاری ئازادى ڕۆژنامەنووسان، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی تورکیا ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ڕۆژنامەنووسانى تورکیا بە دەستگیرکردن و فشارخستەر کارەکانیان پێدەنینە ناو ڕۆژى سێى ئایارەوە.

هەروەها ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکى جەهەپە بە بۆنەى ڕۆژى سێى ئایارى ڕۆژى جیهانى ڕۆژنامەنووسان پەیامێکى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بڵاوکردە و ڕاگەیاند، "تورکیایەک ئەگەر خاوەنى ئازادى ڕۆژنامەنووسى بێت، بۆ دیموکراسى وڵاتەکەمان زۆر گرنگە، چونکە ئێمە بەردەوام کار دەکەین بۆ ئەوەى هیچ جۆرە فشارى سیاسى و سانسۆرێک لەسەر کارى ڕۆژنامەنووسى نەبێت."

سەرۆکى جەهەپە ئاماژە بەوە دەکات، ئەوان هەوڵدەدەین چیتر ڕۆژنامەنووسان لەسەر کارى ڕۆژنامەگەریی زیندانی نەکرێن.

ڕێکخراوى پەیامنێرانى بێسنوور، ڕێکخراوى جیهانى نێودەوڵەتییە، لە ساڵى (1985) دامەزراوە، ساڵانە ڕێگەى نووسینگەکانیان لە هەموو جیهان سەرجەم ئەو پێشێلکارییانەى لە وڵاتان بەرامبەر ڕۆژنامە نووسان و دامەزراوە میدیاییەکان ئەنجام دەدرێت تۆمارى دەکەن، دواتر لە ڕاپۆرتێکدا بە چەندین زمان دۆخى ئازادى ڕۆژنامەگەریی بڵاودەکەنەوە، ئەمساڵ هەر یەک لە تورکیا و عێراق بەپێى ڕاپۆرتەکەى ئەو ڕێکخراوە کارى ڕۆژنامەگەری هێشتا لە ژێر گوشار و دۆخێکى خراپ دایە، ڕۆژنامە نووسان ناتوانن بە ئازادى کارى خۆیان ئەنجام بدەن.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین