هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوامە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی ڕووسیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئۆکراینا شەش هاووڵاتی بریندار بوون و زیانێکی زۆر بە ژێرخانە گرنگەکانی ئەو وڵاتە کەوت.

ڕۆژی شەممە (چواری ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "ڕووسیا هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی ئۆکراینا، بەهۆی هێرشەکەوە شەش هاووڵاتی بریندار بوون و زیانی زۆر بە ژێرخانە گرنگەکانی ئەو وڵاتە گەیشتووە".

هێزی ئاسمانی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "هێزەکانی ڕووسیا (13) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی وڵاتمان هەڵداوە، توانیمان هەموو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بخەینە خوارەوە، بەڵام برینداربوون و زیانگەیاندن بە ژێرخانەکانى وڵاتەکەمان هەیە".

بەرپرسانی ناوچە جیاوازەکانی ئۆکراینا دووپاتیان کردەوە، "هێرش کراوەتە سەر ناوچەکانمان هاووڵاتیانمان بریندار بوون و زیان بە باڵەخانە، ماڵ، شوێنە جیاوازەکان کەوتووە".

دوو ساڵ زیاترە زەرەرمەندی سەرەکی بەهۆی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیاوە هاووڵاتیانن، چونکە ڕۆژانە دەبنە قوربانی و لە دۆخێکی زۆر سەختدا ژیان دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین