پیاوێک دایکی خۆی دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

پیاوێک دایکی دەکوژێت و دواتر لە کاتێکدا دەیەوێت خۆشی بکوژێت، لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.

ڕۆژی شەممە (4/ئایار/2024) پیاوێکی تەمەنی 36ساڵ دایکی خۆی دەکوژێت. دواتر هەوڵ دەدات خۆشی بکوژێت.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵەکان، پیاوەکە خەڵکی تارانی پایتەختی وڵاتی ئێرانە، ھەوڵی داوە بە تێزاب خۆی بسووتێنێت، بە هەوڵدانی پۆلیسەکان ڕێگری لێکراوە،  دواتر پۆلیسەکان سەردانی ماڵەکەی دەکەن، دەبینن ژنێکی تەمەن 70 ساڵ، کە دایکی ئەو پیاوە بووە، کوژراوە.

بە پێی هەواڵەکان، لە لێکۆڵێنەوەدا دەرکەوتووە ئەو پیاوە دایکە بەتەمەنەکی خۆی بە دەرنەفیز و ئاگر کوشتووەو پاشان ئاگری لە تەرمەکەی بەرداوە. ئەوەش ڕاگەیێةدراوە کە کوڕەکە دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەیدا ناوەو باری دەروونی نا جێگیرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین