سوپای ئیسرائیل داوا لە دانیشتووان دەکات رەفەح چۆڵ بکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەین و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ڕەفەح جێبهێڵن، بەڵام باسی ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی نەکردووە.

ڕۆژی دووشەممە (شەشی ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر فەڵەستین و سوپای ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، "داوا لە دانیشتووانی ڕەفەح دەکەین شارەکە چۆڵ بکەن، بەڵام زانیاری دەربارەی هێرشی زەمینی و کاتەکەی باسنەکردووە".

لە بەیاننامەکەی سوپای ئیسرائیل دا ئەوەش هاتووە، "لە ڕێگەی پۆستەر، نامەی نووسراو، ڕاگەیاندنەکان بەردەوام هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت لە بارەی چۆڵکردنی ناوچەکە و گواستنەوەی هاووڵاتیان بۆ شوێنی سەلامەت".

سەرچاوە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن، "پێدەچێت ئەم هؤشدارییە بۆ هاووڵاتیان دەستپێکی ئامادەکاری بێت بۆ هێرشێکی زەمینی، چونکە چەندین چەکداری حەماس بوونیان هەیە لە نێو هاووڵاتیانی مەدەنی لەو ناوچەیە".

زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەی فەڵەستینی لە ڕەفەحن، ئەنجامدانی هێرشی زەمینی قوربانییەکی زۆر لێدەکەوێتەوە و هاووڵاتیانی مەدەنی زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین