بەهۆی خوازبێنییەوە کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

گەنجێک لە نزیک لە شاری هەولێر زانکۆی جیهان، لە لایەن چەند کەسێکەوە بە چەک دەکوژرێت، مامی کوڕەکە دەڵێت، بە فێڵ برازاکەمیان بانگکردووەتە دەرەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە(7/ئایار/2024) گەنجێک بە ناوی (کارزان کەریم) لە نزیک زانکی جیهان، لە لایەن چەند کەسیکەوە دەکوژرێت.

گەنجەکە ناوی (کارزان کەریم)ە، بە پێی لێدوانی مامی ئەو کوڕە بۆ ڕاگەیاندنەکان، ئەم گەنجە بەهۆی ئەوەی چووەتە خوازبێنی کچێک بەڵام باوک و دایکی کچەکە ڕازی نەبوون کوژراوە.

مامی کارزان دەڵێت" چەند جارێک چووینەتە خوازبێنی ئەم کچە، بەڵام دایک و باوکی ڕازی نەبوون، ئەمڕۆ برای کچە بە فێڵ بانگیکردووەتە دەرەوەو کوشتوویەتی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین