کچێکی کورد مەدالیای زێڕینی بە دەستهێنا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کچێکی کورد، لە پێشبڕکێی هەڵگری پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی لە لایەن تازە لاوانی ئێران، مەدالیای زێڕینی پێبەخشرا.

ڕۆژی دووشەممە (6/نیسان/2024) کچە کوردێکی خەڵکی شاری مهابادی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خەڵاتی زێڕینی پاڵەوانێتی تازە لاوانی وڵاتی ئێرانی وەرگرت.

شەرارە ئەحمەد نەژاد، لە کێبڕکێی کێش‌ھەڵگرتن لە ئێران، کە لە پارێزگای لوڕستان بەڕێوەچوو لە مێژووی کێش هەڵگرتن پلەی یەکەمی بە دەستهێنا.

شەرارە، بە هەڵگرتنی کێشی 49کیلۆگرام بەشداریی لە کێبڕکێیەکەدا کرد و توانی لە بەرزکردنەوەی راستەوخۆدا 55 کیلۆگرام، لە بەرزکردنەوەی ناڕاستەوخۆدا 60 کیلۆگرام بەرز بکاتەوە و پلەی یەکەم بەدەست بھێنێ. ھەروەھا لە کۆی گشتی بەرزکردنەوەی قورساییدا بە تۆمارکردنی ریکۆردی 115کیلۆگرام، بووە یەکەم لەسەر ئاستی ئێران و ھەر سێ مەدالیای زێڕی هەڵگرتنی ئەو کێشەی بەدەستھێنا.

لەم پێشبڕکێیەدا، 120 وەرزشوانی کچ لە 29 پارێزگای ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات بەشدار بوون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین