بۆ جاری پێنجەم پوتین وەک سەرۆکی ڕووسیا دەستبەکاربوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی کرملین پوتین سوێندی یاسایی سەرۆکایەتیی خوارد و بۆ پێنجەم جار وەک سەرۆکی ڕووسیا دەستبەکار بوو.

ڕۆژی سێشەممە (حەوتی ئایار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، "ڕێوڕەسمێک بۆ دەستبەکاربوونی پوتین وەک سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام درا دوای ئەوەی بۆ پێنجەم جار توانی ببێتەوە بە سەرۆکی ڕووسیا".

لە ڕێوڕەسمەکەدا یاسادانەرانی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و دادوەرانی دادگای دەستووری ئامادە بوون. دوای سوێند خواردنەکە، سەرۆکی دادوەری "دەستبەکاربوونی پوتینی وەک سەرۆکی وڵات پشتڕاستکردەوە بۆ ماوەی شەش ساڵی تر".

ژمارەیەک لە سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و یەکێتی ئەوروپا بڕیاریاندا بەشداری مەڕاسیمەکەی پوتین نەکەن و پێیان وابوو، "پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ڕووسیا دادپەروەرانە نەبووە، پەیوەندییەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە خراپترین دۆخدایە".

پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ڕووسیا لە ڕؤژانی (17-15) ی ئاداری ئەمساڵ ئەنجامدرا، پوتین توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ڕیژەی (%87.28) ی دەنگەکانی بردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین