پەیامێک لە سەرۆکی ئەمەریکاوە بۆ سوودانی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی دیپلۆماتی ئەمەریکا کۆبووەوە، شاندەکە پەیامی  سەرۆکی ئەمەریکا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیان بە سوودانی گەیاند.

ڕۆژی چوارشەممە (هەشتی ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دا هاتووە، "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئەمەریکا کۆبووەوە، گفتوگۆ دەربارەی پرسی جیاواز کرا".

بە گوێرەی بەیاننامەکە، "شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوە بۆ ئاسایشی مەدەنی و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ سڵاوی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیان بە سوودانی گەیاندووە. لە کۆبوونەوەکە باس لە پابەندبوونی عێراق بە بنەماکانی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ و جەنگی غەزە کراوە".

لە بەرانبەردا سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی، "لە هەوڵەکانی عێراق کردووە بۆ بەهێزکردنی چوارچێوە دیموکراسییەکەی و پاراستنی ئەو مافانەی لە دەستووردا هاتووە کە داکۆکی لە فرە ژیان، مافی مرۆڤ و دادپەروەری دەکات و پشتیوانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان دووپات کردووەتەوە".

سوودانی دۆخ و ڕووداوەکانی غەزەی بە پێشێلکاری ناوبردووە و ئەگەری روودانی کۆمەڵکوژی داوە ئەگەر جەنگەکە بەردەوام بێت. هەروەها جەختی لە پێویستی زیادکردنی هەوڵەکان کردووەتەوە بۆ ڕاگرتنی جەنگەکە و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین