رێگەى گەشە ناكۆكى لەنێوان حكومەتى عێراق و گرووپە چەكدارەكان درووست دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەبوو عەلى عەسكەرى گوتەبێژى حزبووڵاى شیعى عێراقى رایگەیاند، تا ئێستا رێگەى گەشە سەرچاوەى نیگەرانیمە داواى بەڵگەى یەلاكەرەوە لە حكومەتى عێراق دەكەین گومانەكانمان نەهێڵێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆى ئایار/2024) ماڵپەڕى (شەرقولئەوسەت) بڵاوى كردەوە، حزبوڵاى شیعى نیگەرانە لە پڕۆژەى رێگەى گەشە لە نێوان عێراق و توركیا داواى روونكردنەوە لە حكومەتى عێراق دەكات، حكومەتى عێراق رایگەیاندووە، بەكردەیى بە هەماهەنگى لەگەڵ حكومەتى توركیا دەستیان بە جێبەجێكردنى پڕۆژەكە كردووە.

لە مانگى رابردوو بەسەرپەرشتى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆك وەزیرانى توركیا و رەجەب تەیب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى یاداشتى لێكتێگەیشتنى چوارقۆڵى نێوان توركیا و عێراق و ئیمارات و توركیا واژۆ كرا. 

گوتەبێژەكەى ئەو حزبووڵا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، حكومەتى عێراق لە دەركردنى هێزەكانى ئەمەریكا جدى نییە.

لە ماوەى رابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆى لەگەڵ ئەمریكییەكان لەبارەی رێككەوتنی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات تەواوكردووە، لە هەفتەى رابردووش، پێشوازی لە ئۆزرا زیا، بركاری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە، كە نوسینگەی سودانی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، گفتوگۆیان لەبارەی دەیان رێككەوتن كردووە، كە مانگی رابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن ئەنجامیداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین