بایدن: ئیسرائیل چەکی ئەمەریکای بەکارهێناوە بۆ کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئاشکرایە بە بۆمبی دروستکراوی ئەمەریکی ئیسرائیل کەسانێکی زۆری کوشتووە.

ڕۆژی پێنجشەممە (نۆی ئایار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا دانی بەوە داناوە کە ئیسرائیل چەکی ئەمەریکی لە جەنگی بەرانبەر حەماس دا بەکارهێناوە و ڕایگەیاند، "لە جەنگی ئیسرائیل و حەماس دا بۆمبی دروستکراوی ئەمەریکی بەکارهاتووە".

سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە، "ئەگەرچی ئیسرائیل هاوپەیمانی سەرەکییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام بەهۆی نیگەرانییەکانمانەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر ڕەفەح ناردنی بۆمبەکان ڕادەگرین بۆی، پێشتریش گواستنەوەی زیاتر لە هەزار بۆمبی (900) کیلۆگرامیمان بۆ ئیسرائیل ڕاگرتبوو".

بایدن ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "هاووڵاتی مەدەنی لە غەززە کوژراون بەهۆی ئەو بۆمبانەوە، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان ئێمە چیتر ئەو چەک و تەقەمەنییانە دابین ناکەین ".

بە گوێرەی بەرپرسانی تەندروستی فەڵەستین سەرەرای ژمارەی برینداربوون ژمارەی کوژراوان بەهۆی جەنگەکەوە لەو وڵاتە (35) هەزار کەسە. ئەمەریکا چەند مانگێک لەمەوبەر لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکرد دەربارەی پێشێلکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە جەنگیدا بەرانبەر غەزە، بەڵام بەهۆی هێرشکردنە سەر رەفەح لە ئێستادا ئەو لێکۆڵینەوەیە ڕاوەستاوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین