جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران مرد ئێران

نوچه‌نێت

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ڕایگەیاند سەرلەشکەر محەمەد حوسێن زادە حەجازی، جێگری فەرماندەی فەیله‌ق قودسی سوپا بە هۆی "جەڵتەی دڵ" مردووە. حەجازی ماوەیەک بەرپرسی سوپا لە لبنان و یەکێک لە فەرماندەکانی هێزە میلیشیاکانی ئێران لە سووریا بوو.


ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" نزیک لە سوپای پاسداران بڵاوی کردەوە، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران وێڕای ڕاگەیاندنی هەواڵی مردنی ئەو فەرماندە ئاماژەی کردوە ناوبراو کە تەمەنی ٦٥ ساڵ بوو دوای شەڕی ئێران- عێراق چەندین بەرپرسیاریەتی و لەوانە فەرماندەیی هێزەکانی بەسیج بۆ ماوەی ١٠ ساڵ، سەرۆکایەتی بنکەی هاوبەشی سوپا، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپا و جێگری ناوەندی پیشتیوانی و لێکۆڵینەوەی پیشەسازیی بنکەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی لە ئەستۆ بوو. 
هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا کە ماڵپەڕی تەسنیم بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە کراوە حەجازی بۆ ماوەیەک "بەرپرسی سوپا لە لبنان" بوو. 
حەجازی دوای مردنی قاسم سلێمانی، لەسەر داوای ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپا و بە فەرمانی حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپا وەک جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودس دانرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین