ڕووسیا: ئۆکراینا چەکی بەریتانی لە دژمان بەکارهێناوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دیپلۆماتکارێکى باڵای ڕووسیا ڕایگەیاند، بەریتانیا دەیەوێت پێگەی خۆی بەهێز بکات لە ناتۆدا، پشتیوانی ئۆکراینای کردووە لە دژی وڵاتەکەمان و چەکی بۆ دابین کردوون.

ڕۆژی شەممە (11/ ئایار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، بە گوێرەی گوتەی دیپلۆماتێکی باڵای ڕووسیا. "ئۆکراینا چەکی بەریتانی بەکارهێناوە لە جەنگی بەرانبەر بە ڕووسیا، چەکەکان لەلایەن بەریتانیاوە دابین کراون، وەک بەشێک لە میکانیزمی بەهێزبوونی زیاتری ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە ناتۆدا".

دیپلۆماتکارەکە ڕاشیگەیاند، "بەریتانیا مووشەکی کروز و تانکی جۆراوجۆری بۆ ئۆکراینا دابین کردووە، یەکەمین وڵات بوو کە ئەو ئامێرانەی بۆ ئۆکراینا ناردووە، بەردەوام بەریتانیا و دیپلۆماتکارانیانمان ئاگادار کردووەتەوە لە زیانەکانیان لە بەرنبەر پشتیوانی کردنی ئۆکراینا و هێزەکانی".

 کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا چەندین جار باسیان لەوە کردووە، "بەریتانیا هاوکارێکی گرنگی دابینکردنی چەکە بۆ وڵاتەکەمان، لە دەستپێکی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرایناوە بە بڕی (7.1) ملیار پاوەند (8.9 ملیار دۆلار) چەکی دابین کردووە بۆمان. هێزەکانمان ئەو چەکانە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانمان دژی ڕووسیا بەکاردەهێنن".

هەفتەی ڕابردوو پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و بەڕیتانیا خراپتر بوون کاتێک دەیڤید کامیڕۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لە مافی ئۆکراینا کردەوە بۆ بەکارهێنانی چەکە بەریتانییەکان لە ئامانجەکانیان بۆ سەر ڕووسیا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین