سوودانی: پڕۆژەی گەورەمان بۆ عێراق هەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان پرۆژەی مەزنە بۆ عێراق و پێگەی عێراق لە بازاڕی وزەی جیهانیدا بەرز دەکاتەوە.

ڕۆژی شەممە (11/ ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،"پڕۆژەی گەشەپێدان گرنگی ستراتیژی خۆی هەیە، ئامانجی ئێمە پێگەی نوێی عێراقە لە بازاڕی وزەی جیهانیدا".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند، "ڕۆڵی عێراق گرنگ و کاریگەرە سەبارەت بە پرسەکانی وزە و نەوت لە ناوچەکە و جیهاندا. بەردەوام دەبین لە بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنان لە نەوت و گازدا".

هەروەها سوودانی باسی لە هەمەچەشنکردنی ئابووری و وەبەرهێنانی عێراقی کرد و گوتی، "دەمانەوێت گۆڕانکاری بکەین و لە داهاتوودا (%40) برەودان ببینین و بەرهەمهێنانی نەوت بگۆڕین بۆ پترۆکیمیایی و پەرە بە پاڵاوتگەکان بدەین.

 پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بڕەکەی (17) ملیار دۆلارە ئامانجی ئەوەیە بەندەری باشووری فاو بە تورکیاوە ببەستێتەوە، گواستنەوە تێیدا خێرایە بەتایبەت گواستنەوەی نەوت و گاز.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین