فەڕەنسا هەڕەشە لە ڕووسیا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ویستی ئێمەیە نەچینە جەنگەوە لەگەڵ ڕووسیا، بەڵام پێویستە یەکێتیی ئەروپا ئامادە بێت لە ئەگەری پەلهاوێشتنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا.

ڕۆژی یەکشەممە (12/ئایار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لەبارەى جەنگی ڕووسیا و ئۆکرایناوە ڕایگەیاند، "ئەگەرچی پاریس خۆی بە دوور دەگرێت لە ناکۆکییەکان، بەڵام پێوستە هەموومان ڕێگر بین لەبەردەم پەلهاوێشتنی ڕووسیا و فراوانبوونی جەنگەکە".

سەرۆکی فەڕەنسا ڕاشیگەیاند، "لە ئەگەری سەرکەوتنی ڕووسیا لە جەنگی بەرانبەر ئۆکراینادا، مەترسی بۆ سەر ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا دروست دەبێت و هەماهەنگی پێویستە بۆ ڕیگریکردن لە ڕووسیا".

ماکڕۆن جەختی لە پێویستی و ئامادەباشی یەکێتیی ئەوروپا کردەوە و بە بروای ئەو، "ئاسایش و داهاتووی ئۆکراینا لە مەترسیدایە، پێویستە هاوکاری زیاتری ئۆکراینا بکرێت و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیی بەرپەرچدانەوەی ڕووسیایان هەبێت ئەگەر جەنگەکە فراوان بێت".

چەندین جارە سەرۆکی فەڕەنسا هۆشداری بە وڵاتان دەدات سەبارەت بە ئامادەباشی و کارکردنی زیاتری وڵاتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا، هەمیشە بوونی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئۆکراینا بە پێشێلکاری ناودەبات. لە بەرانبەردا بەرپرسانی ڕووسیا وەڵامی دەدەنەوە و گوتەکانی ماکڕۆن بە بانگەشە کردن بۆ بەهێزبوونی زیاتری فەڕەنسا و وەک ویستی فەڕەنسا بۆ سەرکردایەتی کردنی یەکێتیی ئەوروپا وەسف دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین