لە تورکیا لە هەردوو کەس یەکێکیان خاوەنی چەکی بێمۆڵەتە  تورکیە

نوچە نێت

لەم چەند ڕۆژەی رابردوو لە ئەستەمبۆڵ قوتابییەکی عێراقی بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی کوشت، تۆمەتبارەکە رایگەیاندووە کە لەماوەی یەک رۆژدا توانیوییەتی ئەم چەکە بێمۆڵەتە پەیدا بکات، لەم دە ساڵەی کۆتایی لە هەر دووکەس لە تورکیا یەکێکیان خاوەنی چەکی بێمۆڵەتە.

ئەمرۆ یەکشەممە (12/ئایار/2024) ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، ئیبراهیم ئۆکتوگان، بەرێوەبەری قوتابخانەیەک بوو لە ئەستەمبۆڵ لەلایەن قوتابییەکی عێراقی کە تەمەنی (17) ساڵە بەدەمانچە دەکوژرێت، ئەم ڕووداوە لەنێو تورکیادا کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا کە ئایا ئەم بکوژە لە تەمەنێکی بچووکدا چۆن دەتوانێت وا بەئاسانی چاکی دەستکەوێت.

لەم چەند رۆژەدا دامەزراوەی ئوموت لە ڕاپۆرتێکی توندوو تیژی تورکیا ئاماژە بە ژمارەی چەک دەکات و ئاشکرایکردووە کە لەکۆی (44) ملیۆن چەک (40) ملیۆنی بێمۆڵەتە لە تورکیا ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ دەتایەکی ترسناک. 

هەر بەهۆی رووداوی کوشتنی مامۆستاکە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، چەند یاساییەک دادەنێین بۆ توندووتیژی دژی مامۆستایان، بەپێی ئەو ژمارەیەبێت لەهەر دوو کەس لەتورکیا یەکیان خاوەنی چەکی بێمۆڵەتە، زۆریشی لەدەستی هێزە گروپە دڕندەکانی تورکیا دەفرۆشنەوە خەڵکی زۆر بەئاسانی و بێمۆڵەت. 

هاوکات میدیاکان رایانگەیاند، ئەو قوتابییەی بەرێوەبەرەکەی کوشتووە هەڵهاتووە دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین