لاڤرۆڤ: ڕووسیا ئامادەی جەنگە لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئامادەیی وڵاتەکەی پیشاندا بۆ شەڕکردن دژی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەگەر بیانەوێت دەستوەردان بکەن لەجەنگی ئۆکراینا و ڕووسیادا.

ڕۆژی دووشەممە (13/ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، "ئامادەین جەنگ بکەین دژی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و ڕۆژئاوا ئەگەر ئەوان بیانەوێت لە بەرژەوەندی ئۆکراینا هەنگاو بهاوێژن و جەنگ بکەن دژمان".

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "پێویستە وڵاتان خۆیان بە دوور بگرن لە دەستێوەردان لە جەنگەکەدا لە پێناو فراوان نەبوون و نەهاتنە ناوەوەیان".

هەفتەی ڕابردووش کرملین هۆشداریدا سەبارەت بە، "هاوکاری و ناردنی سەربازانی وڵاتان بۆ ئۆکراینا و سەرۆکی ڕووسیا بە هەنگاوێکی زۆر مەترسیداری وەسف کردبوو".

ئەو هۆشدارییانەی ڕووسیا دوای ئەوە دێن چەندین جارە، ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا باس لە نەویستنی چوونە ناوەوەی جەنگەکە دەکات، بەڵام هاوکاری و پاڵپشتی وڵاتانی بۆ ئۆکراینا نەشاردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین