ڕووسیا چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینای خستە خوارەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە دوایین پێشهاتی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا لە لایەن ڕووسیاوە خراوەتەخوارەوە، هەروەها وەزارەتى بەرگریی ڕووسیا ئامادەیی وڵاتەکەیان دووپاتدەکەنەوە لە بەرانبەر هەر هێرشێکدا.

ڕۆژی دووشەممە (13/ئایار/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بایاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "(12) مووشەک و چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا لەلایەن بەرگریی ئاسمانی خراونەتە خوارەوە. پاڵپشتی هەموو وەڵامدانەوەیەک دەکەین دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان".

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا ئەوەش هاتووە، "خستە خوارەوەی مووشەکەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ناوچەی جیاواز بووە و هەمیشە ئامادەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر ئامانجێکی دوژمانمان کە ئەنجامی بدەن".

بەرپرسانی ئۆکرانیا هێشتا هیچ لێدوانێکیان لەسەر خستنە خوارەوەی ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە نەداوە. هێرشە جیاوازەکان لەلایەن ڕووسیا و ئۆکرایناوە دژی یەکتر بەردەوامە و ڕۆژانە هاووڵاتیان دەبنە قوربانی جەنگەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین