تەرمی ژنێک دۆزرایەوە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

تەرمی ژنێک لە سەر ڕووباری زێی گەورە لە سەنتەری ناحیەی دێرەلووک، دۆزرایەوە بەڵام بە هۆی تێکچوونییەوە نازانرێت کێیە.

ڕۆژی دووشەممە( 13/مارس/2024) تەرمی ژنێکی گەنج لە ڕووباری زێی گەرو دۆزراوەتەوە، تا ئێستا نەناسراوەتەوە کێیە. 

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دھۆک، ژنەکە تەمەنی سی ساڵ دەبێت. تەرمەکەی لە قەراخ رووباری زێی گەورە، لە ناحیەی دێرەلووک دۆزراوەتەوە. 

بە پێی ڕاگەیێندراوەکە، تەرمەکە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و ناسینەوەی ڕەوانەی دادپزیشکی دهۆک کراوە. لە بەرئەوەی لە ناو ئاو بووە تەرمەکە تێکچووەوتا ئێستا نەناسراوەتەوە.  

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین