وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا: دەبێت نەتەوە يەكگرتووەكان بەشێوەى قۆناغبەندى كارەكانى لە عێراق كۆتايى پێبهێندرێت کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ڤێدانت پاتێل، جێگرى گوتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەنجوومەنی ئاسایش كار لەسەر ئەوە دەكەن ئەرکی یونامی لە عێراق بەشێوەیەکی قۆناغبەندی رێک و بەرپرسیارانە کۆتایی پێبهێندرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (14/ئايار/2024) جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بە رووداوى راگەیاند، یونامی نەک تەنیا بۆ دابینکردنی یارمەتی لەکاتی هەڵبژاردنەکان، بەڵکو ئاسانکاریی بۆ گفتوگۆی هەرێمایەتیش کردووە و دڵنیایی داوە لە گەیاندنی گونجاوی هاوکارییە مرۆییەکان و پشتیوانیکردن لە گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارە عێراقییەکان.

دەبارەى كۆتاييهاتنى ئەركانيشى لە عێراق ڤێدانت ئاماژەى بەوە كرد، لەگەڵ حکومەتی عێراق و هاوکارانمان لە ئەنجوومەنی ئاسایش کار دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی یونامی بەشێوەی قۆناخبەندی رێک و بەرپرسیارانە. کە نەک تەنیا پێداویستییەکانی گەلی عێراق، بەڵکو بەردەوامی دەدات بە پێشکەوتنەکان بەرەو چارەسەری کۆتایی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان عێراق و کوێت."

لە ماوەى رابردوو محەمەد شياع سوودانى، سەرۆك وەزيرانى عێراق نامەيەكى ئاراستەى سکرتێرى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی كردووە، لە نامەكە داوا دەکات تاوەکو کۆتایی 2025 کۆتایی بە ئەرکى یونامى بهێندرێت لە عێراق، تاوەکو ئەو کاتەش تەنیا کارەکانى لە چەند بوارێک تەواو بکات و رێوشوێنەکانى داخستنى ئەو نێردەیە بگرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین