ئەمەریکا هاوردەکردنی یۆڕانیۆمی ڕووسیای قەدەغە کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا واژۆی لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە کرد کە هاوردەکردنی یۆڕانیۆمی ڕووسیای قەدەغە کرد، ئەگەرچی هۆشدارییەکان لەم بارەیەوە بەردەوام بوون سەبارەت بە ئابووری ئەمەریکا.

ڕۆژی سێشەممە (14/ئایار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا "واژۆی لەسەر پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی هاوردەکرنی یۆڕانیۆمی لە ڕووسیاوە کرد".

لەم بارەیەوە جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا پێشوازی لە پڕۆژە یاساکە کرد و ڕایگەیاند، "ئەم هەنگاوە کەمکردنەوەی پشت بەستنمانە بۆ وزەی ڕووسیا و بەهێزبوونی ئاسایشی ئابووری وڵاتەکەمانە"."

لە بەرانبەردا باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمەریکا سەرکۆنەی بڕیارەکەی کرد و گوتی، "واشنتن دەیەوێت بەردەوام بێت لە شکسهێنانمان لە کەرتە ستراتیژییە ئابوورییەکانماندا. پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوانمان بێهێز دەبێت و بە دڵنیاییەوە زیانە داراییەکانی ئەمەریکا زۆر زیاتر دەبێت لە زیانەکان بۆ وڵاتەکەمان". 

ئەگەرچی پێشتر ئەمەریکا بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی دەبەست بە هاوردەکردنی یۆڕانیۆم لە ڕووسیاوە، بەڵام ڕۆژی شەممە (20/4/2024) بۆ یەکەم جار سەرۆکی ئەمەریکا بەرهەم هێنانی (90) کیلۆگرامی یۆڕانیۆمی پیتێندراوی لە وڵاتەکەدا ڕاگەیاند و دووپاتی زیادکردنی بەرهەم هێنانی کردەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین