ئەمەریکا هاوکاری دارایى ئیسرائیل دەکات
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (15/ئایار/2024) ماڵپەڕی (ئەلجەزیرە) بڵاویکردەوە، ئەگەرچی ئەمەریکا لە هێرشکردنە سەر ڕەفەح نیگەرانە و چەندین جار هۆشداری داوە، "بەڕێوەبەرایەتی بایدن لە پلانی هەیە بە بڕی (یەک) ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی ئیسرائیل بکات و پلانەکەی بە کۆنگرێس ڕاگەیاندووە".
دوو بەرپرسی ئەمەریکی کە ناویان ئاشکرا نەکراوە ڕایانگەیاند، "پاکێجی هاوکارییەکە لەلایەن وەزەرەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە بە مەبەستی پێداچوونەوە نێردراوە بۆ کۆنگرێس. پاکێجەکە کە هێشتا پەسەند نەکراوە، نزیکەی (700) ملیۆن دۆلار بۆ تەقەمەنی تانک، (500) ملیۆن دۆلار بۆ ئۆتۆمبێل و (60) ملیۆن دۆلار چەک دەگرێتەوە.
پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باسی لەوە کردبوو، "لەوانەیە هێزەکانی ئیسرائیل چەکە هاوکارییەکانی ئەمەریکایان بەشێوەیەک بەکار هێنابێت کە لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتیدا نەگونجێت و لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردووە لە بارەیەوە".
پلانی پاکێجی هاوکاری ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل هاوکاتە لەگەڵ چڕکردنەوەی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕەفەح و قوربانیدانی زۆرتری هاووڵاتیانی سڤیل. لە دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین کوژرانی نزیکەی (,17335) کەس و برینداربوونی (79,061) کەس ڕاگەیێندراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment